Rewa Mahmut Hasan
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
ستۆکهۆڵم - AA
یاریدەدری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، مەهدی ئەکەر دوای ئەوەی لە یەکێک لە هۆڵەکانی ستۆکهۆڵم لە سوید بەشداری کرد لە کۆنفرانسێک کە لەلایەن ناوەندی هەماهەنگی هەڵبژاردنی پارتەکەیەوە رێکخرابوو گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەکاتی قسەکانیدا چەند لایەنگرێکی پەکەکە هەوڵی تێکدانی کۆنفرانسەکەیان دا و دواتر لەلایەن کەسانی ئەمنیەوە کرانە دەرەوە و مەهدی ئەکەر بەردەوامی دا بەقسەکانی.
مەهدی ئەکەر ئاماژەی بەوەدا کە چەندین ساڵە پەکەکە دیموکراسی لە سوید بەکاردەهێنێت بۆخۆی و گوتی: "دەزانن ئەمانە بۆ وا نارەحەتن؟ سەیرکەن ئەمانە چەندین ساڵە دەستەواژەی مافی دیموکراتی برایانی کورد بەکاردەهێنن بۆ خۆیان. ئێستا ئەمانەمان لەدەست سەندوونەتەوە، چونکە کورد، کوردی خۆمانە، کورد برای ئێمەن. ئەوانە بەقەد ئێمە کورد نین. هیچ کێشەیەکی واشیان نییە. ئەگەر کورد بوونایە، ئەوا پاڵپشتیان دەکرد تاکو هاووڵاتییانمان بگەنە دیموکراسی و مافی زیاتری خۆیان".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، مەهدی ئەکەر سوپاسی حکوومەتی سویدی کرد کە رێگەیان داوە مافی دیموکراتیانەی خۆیان بەکاربهێنن، هەروەک رەخنەی لە هەڵوێستی ئەڵمانیا و هۆڵەندا گرت بەوەی کە دەرگای خۆیان بەڕووی کەمپینی نەخێردا دەکەنەوە و بەڕووی کەمپینی بەڵێدا دەرگاکانیان دادەخەن.