Muhammet Ali Kemal
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
تاران- AA
ریفۆرمخوازەکانی ئێران رایانگەیاند لە 12یەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا بەڕێوەبچێت، پشتیوانیی حەسەن روحانی دەکەن.
ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا بڵاوی کردەوە، سەرۆکی کۆنسەی سیاسەتەکانی هەڵبژاردنی ریفۆرمخوازەکانی ئێران، محەمەد رەزا عارف دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کۆنسەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکردووە لە 12یەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بڕیارە لە 19ی مانگی ئایاری داهاتوودا بەڕێوەبچێت، پشتیوانیی حەسەن روحانی دەکەن.
محەمەد رەزا عارف کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی هیوایە لە پەرلەمانی ئێران کە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ریفۆرمخوازەکانە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2013دا، کشانەوەی خۆی لە بەرژەوەندی حەسەن روحانی راگەیاندبوو.
لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی شوباتی 2016دا بۆ هەریەک لە خولی 10یەمی پەرلەمان و خولی 5ەمی ئەنجوومەنی شارەزایاندا، پارتی میانڕەویی و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی حەسەن روحانی، لەگەڵ ریفۆرمخوازەکاندا، لەژێر چەتری ''یەکێتیی ریفۆرمخوازەکان و پشتیوانانی حکوومەتدا'' بەشدارییان کرد و توانییان لە رێگەی ئەو دەنگە زۆرەی هێنایان، لە محافزکارەکان بەرنەوە.