Seyit Aydoğan
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
تۆرینتۆ- AA
تورک و ئازەرییەکانی دانیشتووی شاری مۆنتریال بۆ پشتیوانیکردن لە ئازەربایجان بە ئۆتۆمبێلەکانیان کاروانێکیان رێکخست.
بەڵام ئەرمەنییەکانی دانیشتووی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئاڵای تورکیا و ئازەربایجان-یان بەرزکردبوویەوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەند گرتەیەکی تایبەت بە پەلامارەکە بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها لە شاری تۆرینتۆ ئەرمەنییەکان بە ئاڵای وڵاتەکەیانەوە کاروانێکی ئۆتۆمبێلیان رێکخست و پەلاماری هاووڵاتییەکی تورک-یان دا کە لە نزیک شەقامەکە، ئیدانەی کردن.
هەر لە هەمان شار چەند ئەرمەنییەک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک کە ئاڵای ئازەربایجان-ی بەرزکردبوویەوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاند.
لە بارەی ئەم پەلامارانەشەوە باڵیۆزی تورکیا لە ئۆتاوا، کەریم ئوراس لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا و ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو پەلامارانە دەکەن.
کەریم ئوراس باسی لەوەش کرد کە داوای یاساییان پێشکەش بە دادگاکانی کەنەدا کردووە بۆ دەستگیرکردنی پەلاماردەرەکان.