Meriç Ürer
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
فەرماندەی پێشووی سوپای ئیجە، فەوزی ئۆزتورک کە لە دۆسیەی فەتۆدا بە بڕیاری دەستبەسەری لە ماڵدا ئازادکرابوو، سەرلەنوێ دەستگیرکرایەوە.
فەوزی ئۆزتورک کە بەتۆمەتی ئەندامێتی فەتۆ دۆسیەی لەسەر کرایەوە و لەلایەن ٢٠هەمین دادگای قورسی ئیزمیر دادگایی کرا و بە مەرجی دەستبەسەری لە ماڵدا ئازاد کرا، دووبارە دەستگیرکرایەوە.
لە دوای ئازادکردنی فەوزی ئۆزتورک، سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی (میت) دەستی بەکارکرد لەسەر ناوبراو و بەڵگەی نوێی کۆکردەوە کە ناوبراو لە رێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو سەربازانە ئەنجامداوە کە لە هەوڵی کودەتاکەدا بوون و ئەندامی فەتۆن.
دوای ناردنی بەڵگەکان بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیزمیر، فەوزی ئۆزتورک لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکەوە جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.