Muhammed Enes Can,Mustafa Hatipoğlu
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
١٣٨ گومانلێکراو کە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) و بەکارهێنانی تەلەفۆنی سەرشەقام بڕیاری دەستگیرکردنیان درابوو، دوای رەوانەکردنیان بۆ دادگا، ١١١یان دەستبەسەرکران و ٢٧ەکەی دیکەیشیان بەمەرج ئازاد کران.
داواکاری کۆماریی ئیستانبوڵ سکاڵای لەسەر ١٨٠ گومانلێکراو لەنێو ریزەکانی هێزەکانی ئاسمانی، وشکانی، دەریایی و جەندرمەدا بەرز کردبوویەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە فەتۆ و بەکارهێنانی تەلەفۆنی سەرشەقام بۆ پەیوەندییەکانی نێوخۆیان و تیایدا بڕیاری دەستگیرکردنی داون.
داواکاری کۆماریی تا ئەمڕۆ رێکاری ١٣٨ لە گومانلێکراوەکانی تەواو کردووە و بە مەبەستی داواکردنی دەستبەسەرکردنیان بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی رەوانەی دادوەریی سزای سوڵحی ئێشکگری ئیستانبوڵی کردن.
دوای رەوانەکردنیان بۆ دادگا، ١١١یان دەستبەسەرکران و ٢٧ەکەی دیکەیشیان بەمەرج ئازاد کران.