Sangar Hamad Azeez
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
داواکاری گشتی ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە هەیکەلی راگەیاندنی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٣٥ کەس دەرکرد.
لەم چوارچێوەیەشدا لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر و ئەنقەرە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و هەریەک لە نوروڵڵا ئۆزتورک، مورات ئاکسۆی، عەبدوڵڵا ئالپئارسلان، دینچەر گۆکچەم، ئیسکەندەر یونوس تریاکی، لەڤەبت ئەرەب، عومەر شاهین و ئایهان شیمشێک دەستگیر کران.
راشگەیەنرا کە ١٨ لە گومانلێکراوان لە دەرەوەی وڵاتن و هاوکات گەڕان بەدوای ٨ گومانلێکراوی دیکەشدا لەناوخۆی وڵاتدا درێژەی هەیە.
جێگەی ئاماژەیە ئەو ٣٥ کەسە بە تۆمەتی پەیوەندی هەبوون بە رێکخرای تیرۆریستی فەتۆ و یارمەتیدانی رێکخراوەکە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و راگەیاندنەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.