Aybala Arpacı
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا دوێنێ له كاتژمێر 4:30ی سه‌رله ئێواره‌وه، 108 تۆپیان ئاراسته‌ی 21 پێگەی تیرۆریستان له جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری، كردووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی سوپای توركیادا ئاماژە بەوەکراوە ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات کە به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر سنووری توركیا له 24ی ئابدا دەستیپێکراوە، له‌چوارچێوه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی توركیا بۆ پارستنی ئاسایشی خۆی و به‌پێی ماده‌ی 51ی رێككهوتننامەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دژی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەوەش راگه‌یه‌نراوه دوێنێ، له‌رۆژی حه‌وته‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له كاتژمێر 4:30ی سه‌رله ئێواره‌وه، تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا 108 تۆپیان ئاراسته‌ی 21 پێگەی تیرۆریستان له جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری، كردووه.
- دوو پێگه‌ی داعش ته‌قێنرانه‌وه
له‌لایه‌كی دیکەوە شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:10 دوو فڕۆكه‌ی جۆری A-10 دوو پێگه‌ی داعشیان له ده‌وروبه‌ری جه‌رابلوس كرده ئامانج و ته‌قاندییانه‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی سوپای تورکیادا ئاماژه به‌وه‌شکراوە كه هێزه‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنی پشتگیرییكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا له سووریا، هه‌موو رێوشوێنێكیان بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیل گرتووه‌ته‌به‌ر.