Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
بە گوێرەی زانیارییەکان، داواکاری گشتی ساکاریا، لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان ئەنجام درا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتار و یاریزانی تۆپی پێی پیشوو هاکان شکور دەرکرد.
هاکان شکور کە لە ئێستادا لە دەرەوەی تورکیایە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا .
شکور پارساڵ لەگەڵ خانەوادەکەی تورکیایان بەجێهێشت. لەلایەکی دیکەش داواکاری گشتی ساکاریا بەهەمان شێوە بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ باوکی هاکان شکور، سەلمەت شکور دەرکرد.