Cankut Taşdan
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر ماڵە نهێنییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/ پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب (فەتۆ/پەدەیە) لە ئەنقەرە، حەوت ئەندامی رێکخراوەکە دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵە نهێنییەکانی رێکخراوەکە ئەنجامدا بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی بە تۆمەتی ئەندامێتی ''فەتۆ/پەدەیە'' داواکراون.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا حەوت ئەندامی رێکخراوەکە دەستگیرکران کە لە ماڵە نهێنییەکاندا خۆیان حەشاردابوو و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندیان بە یەکتریەوە دەکرد.
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرا بەسەر شەش ناسنامە و مۆڵەتی شۆفێری ساختە و بەڵگەی رێکخراوەکەدا، لەگەڵ نزیکەی ٧٥ هەزار لیرەی تورکی و ٥٠٠ یورۆدا.