عێراق.. دوو تیرۆریستی داعش كوژران
- سوپای عێراق رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکیاندا لە پارێزگای بەغدا کە چوار کاتژمێری خایاندووە، دوو تیرۆریستی داعشیان کوشتووە كه یەکێکیانی بە "مەترسیدار" ناوبردووه.
Iraq
بەغدا - AA
سوپای عێراق رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکیاندا لە پارێزگای بەغدا کە چوار کاتژمێری خایاندووە، دوو تیرۆریستی داعشیان کوشتووە كه یەکێکیانی بە "مەترسیدار" ناوبردووه.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە سوپای عێراق لە راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، هێزەکانی سوپا گەمارۆی پێگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی بەساتین لە قەزای تارمییە (٥٠ کم باکووری بەغدا) داوە.
لە راگهیهنراوهكهدا ئەوە روونکراوەتەوە کە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی سوپا و دوو تیرۆریستی داعش روویداوە و دوای چوار کاتژمێر، رووبەڕووبوونەوەکە بە کوشتنی هەردوو تیرۆریستەکە کۆتاییهات.
راگهیهنراوهكه یەکێک لە تیرۆریستە کوژراوەکانی بە "تیرۆریستی مەترسیدار" ناوبردووه، كه ناوی سەیف فەیسەڵە و ناسراوە بە ئەبو ئیسحاق و چەندین پۆستی لە نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا هەبووە.
وەک لە راگهیهنراوهكهدا ئاماژەی پێدراوە، ئەبو ئیسحاق بەرپرسی ئاسایشی گشتیی داعش بووە لە ناوچەی باکووری عێراق لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧، و لە ساڵی ٢٠١٨دا بووەتە فەرماندەی مەفرەزە لە هەمان ناوچەدا.
شانەکە ئەوەشی راگەیاندووە، دەزگای هەواڵگری عێراق بەشوێن ئەبو ئیسحاقهوه بووە بەوپێیە ناوبراو لە ئێستادا یەکێک بووە لە گرنگترین سەرکردەکانی داعش لە باکووری بەغدا.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنتڕۆڵی کردبوو.
وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانیان ئازادکرد بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لە سەر ھێرشەکانیان لە گوندەوارەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن