له خواكورک سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له ناوچه‌ی خواكورك له باكووری عێراق، سه‌ربازێك كه له میانی رێگرییكردن له هه‌وڵی دزه‌كردنی تیرۆریستان كه به‌هۆی نارنجۆكه‌وه بریندارببوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له ناوچه‌ی خواكورك له باكووری عێراق، سه‌ربازێك كه له میانی رێگرییكردن له هه‌وڵی دزه‌كردنی تیرۆریستان كه به‌هۆی نارنجۆكه‌وه بریندارببوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ناوچه‌ی خواكورك له باكووری عێراق، سه‌ربازێك كه له میانی رێگرییكردن له هه‌وڵی دزه‌كردنی تیرۆریستان به‌هۆی هه‌ڵدانی نارنجۆكه‌وه بریندارببوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.