ساڵی 2018 زۆرترین كۆچ بۆ توركیا له عێراقه‌وه بووه
- ژماره‌ی ئه‌و کەسانەی کە له ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ توركیا، له‌چاو ساڵی پێشتردا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23،8 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 577 هه‌زار و 457 كه‌س.
Ankara
ئه‌نقه‌ره -AA
ژماره‌ی ئه‌و کەسانەی کە له ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ توركیا، له‌چاو ساڵی پێشتردا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23،8 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 577 هه‌زار و 457 كه‌س.
دامه‌زراوه‌ی ئاماری توركیا (TÜİK)، داتاكانی له‌باره‌ی كۆچی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه.
به‌وپێیە رێژه‌ی ئه‌و کەسانەی کە له ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ توركیا، له‌چاو ساڵی 2017دا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23،8 زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 577 هه‌زار و 457 كه‌س. به‌پێی داتاكان، رێژه‌ی سه‌دا 52،7ی ئه‌و ژماره‌یه پیاو و رێژه‌ی سه‌دا 47،3یان ژنن.
110 هه‌زار و 567 كه‌س له‌وانه پێکهاتوون كه پێشتر کۆچیان کردبوو بۆ دەرەوەی تورکیا و لە 2018دا دووبارە گەڕاونەتەوە وڵات و 466 هه‌زار و 890 كه‌سەکەی دیكه‌ش بیانین.
له ساڵی رابردوودا، 201 هه‌زار و 957 كه‌س ته‌نها بۆ شاری ئیستانبوڵ كۆچیان كردووه و دواتر ئه‌نقه‌ره به 71 هه‌زار و 337 كه‌س، ئانتالیا به 36 هه‌زار و 674 كه‌س، بورسا 22 هه‌زار و 660 كه‌س و ئیزمیر به 14 هه‌زار و 671 كه‌س دێت.
- زۆرترین كه‌س له عێراقه‌وه كۆچیان كردووه بۆ توركیا
له‌نێو ئه‌و بیانییانه‌ی ساڵی رابردوو كۆچیان كردووه بۆ توركیا، عێراقییه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 23،6 پێشه‌نگن و دوای ئه‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 9،6، سووریا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 8،4، توركمانستان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 7،5 و ئێران به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 6،8 دێت.