Zana Natık Kerem
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
بەغدا ــ AA
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی رایگەیاند، ١٢ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
نووسینگەی عەلی سیستانی راگەیاندرێكی بڵاویكردەوە و تیادا یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "سێی ئەم مانگە، یەكەم رۆژی زیلیجە و رۆژی ١٢ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە".
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سعوودیە رایگەیاندبوو كە ١١ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.
كەمینە موسڵمانەكان لە هەندێك وڵاتدا، بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان یان قوربان پشت بە سعوودیە دەبەستن.