Zana Natık Kerem
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە ئاگر لە بەندەری بەسرە تایبەت بە ھەناردەکردنی نەوت کەوتووە.
لای خۆیەوە دامەزراوەی نەوتی بەسرە ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە بە ھۆی رووداوەکەوە، چوار کرێکار برینداربوون.
دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تواندراوە رێگە لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بگیرێت و کۆنتڕۆڵکراوە.
ھاوکات سەرچاوەیەک لە ھێزی دەریاوانیی عێراق رایگەیاند کە ئاگرەکە لە شوێنی حەوانەوەی کرێکارەکان کەوتووەتەوە کە بە ھۆیەوە ژمارەیەکیان برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە بە ھۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە وەزیری نەوت، سامر غەزبان گەیشتووەتە بەندەرەکە.
بەندەری پارێزگای بەسرە تاکە دەروازەی دەریاییە کە عێراق رۆژانە چوار میلۆن بەرمیل نەوتی لێوە ھەناردە دەکات.