Afra Aksoy,Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2019
به‌غداد - AA
عێراق رایگه‌یاند، قبوڵی ناكات ئیسرائیل له هیچ هێزێكدا به‌شداری بكات كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به كه‌نداوی به‌سره‌دا به سه‌لامه‌تی پێكده‌هێنرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌مه‌د الحه‌كیم له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی، "عێراق ره‌تی ده‌كاته‌وه ئیسرائیل له هه‌ر هێزێكی سه‌ربازیدا به‌شداری بكات كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت".
حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی له‌زنجیره‌یه‌ك دانوستانی بێده‌نگ دا له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییهكاندایه.
محه‌مه‌د حه‌كیم جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، بوونی هێزه رۆژئاواییه‌كان له كه‌نداودا، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هاتوچۆ له گه‌روی هورمز و بابولمه‌نده‌ب، جگه له به‌ریتانیا له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه ره‌تكرایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئیسرایل كاتز رۆژی سێ شه‌ممه له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی ته‌لئه‌بیب به‌شێكه له‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له كه‌نداو پێكیبهێنێت.