Gülşen Topçu,Rewa Mahmood Hasan
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2019
تەرابلوس-AA
لە هەندێک ناوچەی باشووری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا شەڕوپێکدادان لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکوومەتی تەوافوقی نیشتمانی و هێزەکانی جەنەرال خەلیفە حەفتەر روویان داوە.
سەرەڕای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتی لایەنەکانی کردبوو بۆ ئاگربەست بەهۆی جەژنی قوربانەوە، لە عەین زارە، رێگەی فڕۆکەخانە، پێکدادان روویان داوە.
لە راگەیەندراوی هێزەکانی حکوومەتی تەوافوقی نیشتمانیدا کە رۆژی یەکشەممە بڵاویان کردبوویەوە، ئاماژە بەوە کرابوو کە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر ئاگربەستیان شکاندووە.
جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر لە ٤ی نیساندا فەرمانی هێرش کردنە سەر تەرابلوسی دا، لەسەر ئەوەش هێزەکانی حکوومەتی تەوافوقی نیشتمانی کە شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە، ئۆپەراسیۆنی پێچەوانەی دەستپێکرد.