ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ كۆچبه‌ران ده‌بڕێت
- حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌هه‌موارێكی یاسایی هاوكارییه‌كان بۆ كۆچبه‌ران ده‌بڕێت و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێنادات.
Washington DC
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌هه‌موارێكی یاسایی هاوكارییه‌كان بۆ كۆچبه‌ران ده‌بڕێت و مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێنادات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، هه‌مواره‌كه به‌ئامانجی ئه‌وه كراوه كه ئه‌و هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بپارێزێت كه بۆ كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت دابینكراوه.
به‌پێی هه‌مواره‌كه، هاوكاریی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌بڕدرێت و و مۆڵه‌تی مانه‌وه (ئیقامه)ش به كۆچبه‌ران نادرێت.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، "ئه‌م هه‌نگاوه واده‌كات ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دێنه ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و پشت به هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستن".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئیدی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و هاوكاریی خۆراك و شوێنی مانه‌وه بۆ كۆچبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌سته‌به‌ر ناكرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه و مامه‌ڵه‌ی به‌هاووڵاتیبوونیش بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه ناكرێت كه له‌ئێستادا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بنێردرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه به‌و بریاره سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت كۆچبه‌ران پشت به هاوكاریی ده‌وڵه‌ت نه‌به‌ستن و بڕیاره له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن