Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
واشنتۆن
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی هاریكاری به‌رگری و ئاسایشی ئه‌مریكادا هاتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وە گرێبەستی فرۆشتنی 8 فڕۆكه‌ی F-16 و پێداویستییه‌كانی به‌بڕی 699 ملیۆن دۆلار به وڵاتی پاكستان په‌سه‌ند كرووه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆنگرێس له‌و فرۆشه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی پاكستان له‌پێشتردا ئه‌نجام دراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و فرۆشه‌ی كه په‌سه‌ندكراوه، ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ پاكستان بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته".
فڕۆكه‌ی F-16 خاوه‌نی توانای فڕینه له‌هه‌موو دۆخێكی كه‌شوهه‌وادا و توانای پارێزگاری كردنی هه‌یه له خۆی له تاریكیشدا و توانای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاكستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رزده‌كاته‌وه.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا تا 30 رۆژی دیكه توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فرۆشه‌كه‌ی هه‌یه.