Muhammet Ali Kemal
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2016
میونخ
نوێنەری باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەكێتیی ئەورووپا فێدێریكا مۆگێرینی رایگەیاند ''هەموو كارەكتەرەكانی ناوچەكە هاریكاری یەكتری دەكەن و ئەگەر هاتوو بەرژەوەندییەكانیان یەكیگرتەوە ئەوا دەتوانرێت لە سووریا كارێك ئەنجام بدرێت. ئەورووپاش بەشێكە لەم ناوچەیە. ئێمە وەك ئەورووپا خۆمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جیاناكەینەوە''.
مۆگێرینی لە ٥٢هەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونخدا گوتەیەكی پێشكەش كرد.
ئەو نوێنەرە باڵایەی یەكێتیی ئەورووپا باسی لەوە كرد كە پرۆسەی تەواوكاری یەكێتیی ئەورووپا سەدان ساڵی خایاندووە و گوتی:
''ئەورووپا ساڵانێكی دوور و درێژ كێشەی جۆراوجۆری ئاسایشی هەبوو. ئێمە دوو جەنگی جیهانیمان ئەنجام دا. جەنگەكانی ئەم جیهانە لە ئەورووپا لەدایك بوون و بڵاوبوونەوە. ئێمە توانیمان ئەو قۆناغی پێكدادانانە تێپەڕێنین. ئاشتی بە مانای ئەوە نییە پێكدادان بوونی نەبێت. تەنانەت لە ژیانی تایبەتیشدا پێكدادان بوونی هەیە. ئاشتی، پێویستی بە ئیرادەیەكی سیاسیی بەهێز و میكانیزمی هەماهەنگییە''.
مۆگێرینی باسی لەوە كرد كە لەدیدگای ئەورووپاوە ئەوە گرنگە كە رێگری لەئەگەری هەر پێكدادانێك یاخود گرژییەك لەنێوان ئێران و سعوودیەدا بكرێت و گوتی: ''پێویستە هاوسەنگییەك بپارێزرێت. پێویستە دانیشتوانی ناوچەكە بڕیار بدەن. سوننە و شیعە سەدان ساڵ پێكەوە دەژین. لەنێو ئەم كۆمەڵگەیەدا بۆ ماوەی سەدان ساڵ كێشەی ئاسایشی سیاسیی بوونی نەبووە. ئەمە كارێكە دەكرێت و مەحاڵ نییە''.