Sangar Hamad Azeez
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2016
ئەنقەرە
باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە عەلیڕەزا بیگدلی: "لە ئامانجماندایە بازرگانی وزەی نێوان توركیا و ئێران بۆ ١٥ ملیار دۆلار بەرز بكەینەوە".
لە میانی مەڕاسیمی ماڵئاوایی بەبۆنەی كۆتایی هێنان بە ئەركی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەنقەرە لە گوتارێكیدا عەلیڕەزا بیگدلی گوتی: "لەو ماوەیەی كە لە توركیا بووم تەواوی هەوڵی خۆمم داوە بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان توركیا و ئێران بە باشی بهێڵمەوە و بەرەوپێشی بەرم".
ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لەو ماوەیەی کە لە توركیا بووە توانیویەتی رێژەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرزبكاتەوە و گوتی: "ئامانجی نێوان ئەو دوو وڵاتە بریتیە لە بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانی نێوانیان بۆ ٣٠ ملیار دۆلار. بە بیروڕای من ئەو ژمارەیە هیچ ئەستەم نییە، پەیوەندی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر بە خێرا بەرەو پێش دەچێت، تەنیا لە بواری ووزەدا هەوڵ دەدەین ئاستی بازرگانی نێوانمان بگەیەنینە ١٥ ملیار دۆلار. چەند دلخۆشم كەوا لە ئایندەیەكی نزیكدا دەتوانین بگەینە ئەو ژمارەیەی كە كاری بۆ دەكەین".
عەلیڕەزا بیگدلی تیشكی خستەر سەرئەوەی كە بەرواری كۆبوونەوەكانی ئێران لە بواری بازرگانی تاكو ئێستا دیاری نەكراوە و گوتی: "لە شەش مانگی یەكەمدا، سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی تاران دەكات، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف سەردانی توركیا دەكات ، ٢٥مین كۆبوونەوەی كۆمسیۆنی ئاڵوگۆڕی ئابووری لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت، كۆبوونەوەی باڵای كاری هاوبەشی لە نێوان هەردوو سەرکۆمار ئەنجام دەدرێت، كۆبوونەوەی سێ لایەنە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، توركیا و ئازەربایجان ئەنجام دەدرێت و چەندین دیدار و كۆبوونەوەی ئابووری جیا جیا ئەنجام دەدرێت ".
عەلیڕەزا بیگدلی باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان سعوودیە و توركیا كرد و گوتی: "سعوودیە شوێنێ دابەزینی سروشە بۆ پێغەمبەری ئیسلام، ئەو وڵاتە قیبلەی موسوڵمانانە، هەرگیز نامانەوێت كێشەكان كاریگەری بكەنە سەر پەیوەندیەكانمان".