تەرابلوس
ئەحمەد معیتیق سەرۆکوەزیرانی نوێی لیبیا لە یەکەم لێدوانی رۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "میدیا رۆڵێکی گەورەی هەیە لە قەبەکردنی کێشەکانی لیبیا، بەڵام بە گشتی رەوشی وڵات ئارامە.
معیتیق لەو لێدوانەدا باسی رەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "حکومەتی نوێ نوێنەری ھەموو پێکھاتەکانی لیبیایە و دەمانەوێ ھەموو لایەن و پێکھاتەکان لەسەر مێزی وتووێژ کۆ بکەینەوە و ھەموو لایەنەکان لە نێو حکومەتدا بەشداربن. لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی نوێ بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر دەکرێن، بۆیە داوای دەستپێکردنی دیالۆگ و دانوستان لە نێوان ھەموو گروپ و پێکھاتەکاندا دەکەم. دەرگاکانی حکومەت بۆ گفتوگۆ کراوەن، تا ئەمڕۆ لە رۆژھەڵاتی لیبیا شتی زۆر روویداوە و کێشەی زۆر ھاتوونەتە ئاراوە، دەتوانین پێکەوە بە دیالۆگ ئەو کێشانە چارەسەر بکەین."
معیتیق زیاتر لەسەری رۆیشت: "لیبیا پێویستی بە خۆناسین و کرانەوەیە، پێویستە گەلی لیبیا دەستوورێکی نوێ ئامادە بکا و حاڵی حازر ھەوڵەکانمان بۆ ئامادەکردنی دەستووری نوێ دەستپێکردووە. لەو بڕوایەدام لە ھەڵبژاردنی داھاتوو لیبیا دەگاتە سیستمێکی سەردەمیانەی دیموکراسی. ھەموو گروپ و پێکھاتەکانی لیبیا لە دژی تیرۆرن و لەو بوارەدا ھاوکاری حکومەت دەکەن، ئێمەیش وەکو حکومەت سوورین لەسەر بەردەوامیدان بە شەڕی دژە تیرۆر."
کابینەی نوێ حکومەتی لیبیا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد معیتیق دوێنێ دووشەممە لە پەرلەمان متمانەی پێدرا.