Mücahit Aydemir
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ته‌رابلوس – AA
سوپای لیبیا له نزیك شاری سرت ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆریMil Mi-17ی رووسی چه‌كدارانی سه‌ربه هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی حه‌فته‌ردا گرت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌كانی سوپاوه كۆی كردوونه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی له رۆژئاوای شاری سرت نیشته‌وه و به هۆكارێكی نه‌زاندراو چه‌كدارانی حه‌فته‌ر به‌جێیان هێشت و رایان كرد، له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سوپای لیبیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه گواسترایه‌وه ناحیه‌ی ئه‌بو گورهین له سنووری پارێزگای سرت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای لیبیادایه.
سوپای لیبیا له ١٨ی ئایار سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌فته‌ر له بنكه‌ی سه‌ربازی ستراتیجیی وەتییه وه‌ده‌ر بنێت.
سوپای لیبیا له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه توانی ته‌واوی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و خاڵه‌كانی تێپه‌ڕین له رۆژئاوای لیبیا و ته‌واوی سنووری پارێزگای ته‌رابلوس له چه‌كدارانی حه‌فته‌ر پاك بكاته‌وه و تاكو شاری سرت، پێشڕه‌وی بكات.