Nazlı Yüzbaşıoğlu
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
کاراکاس/ ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو لەلایەن سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ-ەوە پێشوازی لێکرا.
مەولود چاوشئۆغلو لە میانی سەردانەکەی بۆ ڤێنیزوێلا بە بۆنەی حەفتاهەمین ساڵی پەیوەندییە دپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە نیکۆلاس مادورۆ کەوت.
لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو بەم وتانە بە ناوی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا-وە بانگێشتی سەرۆکی ڤێنیزوێلای کرد "بەڕێز سەرکۆماری تورکیا خۆشحاڵ دەبێت بە میوانداریکردنتان لە نزیکترین کاتدا".
چاوشئۆغلو جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکان زۆر بە باشی بەڕێوەچوون و رێککەوتننامەی زۆر باش لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژووکراوە و گوتی: "تورکیا تەنها لە کاتی پەتای کۆرۆنادا پاڵپشت و هاوکاری ڤێنیزوێلا نییە، بەڵکو هەمیشە پاڵپشتی گەلی ڤێنیزوێلایە".
وەزیری دەرەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغلو هەروەها چاوی کەوت بە جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، دیسلی رۆدریگیز.