İlkay Güder
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌نجامدا و، به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان شەوی رابردوو په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مادورۆ ئه‌نجامداوه.
لەمیانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له مادورۆ كردووه كه له یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یدا كه 20 ئایار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رله‌نوێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو سه‌ركرده جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداگریان بۆ زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ڤێنیزوێلا له هه‌موو بواره‌كاندا كردهووەتەوە.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ سوپاسی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان-ی كرد و، پیرۆزبایی له گه‌لی تورک كرد به‌بۆنه‌ی مانگی رهمەزانهوه.