Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی ئاشكرایكرد له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی و هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك، پشتیوانی حكوومه‌ت و گه‌لی ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن.
به‌هرام قاسمی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌وه بڵاوكرده‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتیی وڵات" راگه‌یاندووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا قاسمی ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرتووه و رایگه‌یاندووه "ئێران دژی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆ، پێشێلكاریی یاساییه‌كان و هه‌ر هه‌نگاوێكی ناشه‌رعییه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی دژی گه‌لی ڤێنیزوێلا به‌ڕێوه‌ده‌برێن پشتیوانیی حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته ده‌كات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئاواتەخوازن هه‌ر جۆره ناكۆكییه‌كی سیاسیی و كێشه‌یه‌ك كه هه‌بێت له لایه‌ن گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه و به شێوه‌یه‌كی خێرا و له رێگه‌ی ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ربكرێت.