Abdullah Shukur
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
کاراکاس - AA
لە دوای ئەوەی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ، لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێک لە مەڕاسیمێکدا، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی كه تهقهمهنی لێبهسترابوو، ھێرش کرایە سەری و، لەو ھێرشەدا مادورۆ بە سەلامەتی رزگاری بوو، شەش گومانلێکراویش دەستگیر کران.
وەزیری ناوخۆی ڤێنیزوێلا، نێستۆر رەڤارۆل رایگەیاند کە، ھەریەک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان یەک کیلۆ تهقهمهنییان ھەڵگرتووە و یەکێک لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی لە کاتی نزیکبوونەوە لەو سەکۆیەکەی كه مادورۆ، گوتاری لێ پێشكهش دهكرد، پوچەڵکراوەتەوە و ئەوی دیکەش خۆی بە باڵهخانهدا کێشاوە و بەم ھۆیەوەش تەقیوەتەوە.
نێستۆر رەڤارۆل راشیگەیاند کە شەش کەس بە گومانی بەکارھێنانی ئەو دوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دەستگیر کراون و لە چەند کاتژمێرێکی داھاتووشدا ژمارەی دەستگیرکراوان زیاد دەبێت.
سەرۆکی ڤێنیزوێلا مادورۆ، لەکاتی گوتارەکەیدا کە راستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆندا پەخش کرا دەنگی بڕا و، فڕۆکەی بێ فڕکەوان بینرا کە لە ناوچەکە دەسوڕانەوە.