Göksel Yıldırım,Mohammed Baqi Hussein
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Bayraktar TB2 كه توركیا خۆی به‌رهه‌میهێناوه له‌گه‌ڵ چه‌كی زیره‌كی جۆری MAM-L، به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدرا.
فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی Bayraktar TB2 له‌گه‌ڵ چه‌كی زیره‌كی MAM-L كه خاوه‌نی توانای پێكانی ئامانجه‌كانی هه‌یه له دووریی هه‌شت كیلۆمه‌تره‌وه، تاقیكرایه‌وه.
30 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری Bayraktar TB2 له ساڵی 2014ه‌وه له لایه‌ن سوپای توركیاوه به به‌رده‌وامی له ئه‌ركه ناوخۆییه‌كان و ده‌ره‌وه‌دا به مه‌به‌ستی چاودێری و هێرشكردن به‌كارهێنراون و كۆی ماوه‌ی فڕینیان گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار كاتژمێر.
سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی فڕۆكه‌كان له توركیا به‌رهه‌مهێنراوه و یه‌كێكه له پێشكه‌وتووترین فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی جیهان له چاودێری و پشكنیندا.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی چه‌كی جۆری MAM-Lیان لێبه‌سترا كه له لایه‌ن كارگه‌ی Roketsan توركیاوه به‌رهه‌مهێنراوه، له 2015ه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی به‌كارده‌هێنرێن.
به‌مه‌ش توركیا چووه‌ته ریزی چه‌ند وڵاتێكه‌وه كه له‌م بواره‌دا له ئاستێكی به‌رزی توانا و ئه‌زمووندان.