Göksel Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed,Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا، فڕۆكه‌ی نوێی بۆ ئه‌و فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه چه‌كدارانه زیادكرد كه له‌م دوایانه‌دا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌كاری هێناون. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بایكارههشت فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی دیكه‌ی راده‌ستی سوپای توركیا كرد.
پیشه‌سازی به‌رگری سوپای توركیا، به‌رده‌وامه له زیادكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی چه‌كداری میللیه‌وه كه گه‌شه‌ی پێداوه.
توركیا، بووه‌ته یه‌كێك له كاریگه‌رترین وڵاتان كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی چه‌كداریه‌وه كایه‌ی ئاسمانی كۆنترۆڵكردووه.
بایكار، كه رۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینێت له سیستەمه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیدا، له‌رێگه‌ی Silahlı Bayraktar Taktik Blok 2 رۆڵێكی گرنگیی هه‌یه له‌و هه‌وڵانه‌دا.
بایكار به‌م دواییه هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداری جۆری TB2ی راده‌ستی سوپای توركیا كرد.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاریشه سوپای توركیا ببێته خاوه‌نی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار كه توانای هه‌ڵگرتنی چوار ته‌قه‌مه‌نیی زیره‌كی هه‌بێت. سیستەمی بایراكتار TB2 تهقهمنیی زیره‌كی ناسراو به MAMی لێبهستراوه كه له‌لایه‌ن رۆكێتسانهوه به‌رهه‌مهێنراوه.
به‌وپێیه ژماره‌ی TB2ه‌كانی توركیا گه‌یشته 38 دانه كه 26یان به‌ده‌ست سوپاوه و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیاوه‌یه.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه چه‌كدارانه‌ی توانای هێرشكردنیان هه‌یه، گه‌یشتووه‌ته 15 فڕۆکە و به‌م دواییه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیادا به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌كارهێنراون و تا ئێستا 30 هه‌زار كاتژمێر فڕینیان ئه‌نجامداوه.
سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Bayraktar TB2 لە ساڵی 2015ەوە بۆشاییەکی بەرچاوی پڕکردووەتەوە لە پێداویستی گۆڕەپانی تەکنەلۆژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە تورکیا لە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنەکاندا. تورکیا بە توانا و ئەزموونی خۆی لەم بوارەدا چووە ناو ئەو وڵاتانەی بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن.
Bayraktar TB2 بە سیستەمی ئەلیکترۆنی، نووسین، ئایرۆدینامیک، نەخشەسازی کە بە تەواوی کاری خۆماڵیی و نیشتیمانی پێشخراوە، بەهۆی کەشی فڕین و سەرکەوتوویی فڕین بە باشترین جۆری سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دادەنرێت لە سەر ئاستی جیهان.
Bayraktar TB2 دەتوانێت ماوەی 27 کاتژمێر کە ئاسماندا بمێنێتەوە و تاکو 27 هەزار و 30 فیت بەرزبێتەوە و 100کیلۆگرام بار هەڵبگرێت.
Bayraktar TB2 بەهۆی هەستەوەرەکانی دەتوانێ شەو و رۆژ کار بکات.
بایراکتارTB2، کە توانای چاودێری کردن، هەواڵگری و پشکنینی هەیە دەتوانێت ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە تۆماری دەکات لە هەمان کاتدا بنێرێت بۆ ناوەندی کاردکردن هەروەها توانای گواستنەوەی چەک و پێکاندنی ئامانجەکانیشی هەیە.
ئەو جۆرە فڕۆکە توانای ناردنی نیشانەی لێزەری هەیە بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دۆست (لە هەمان بەرە) وەک ئاماژەیەک بۆ روونەدانی جەنگ.
سوپای تورکیا کە بەردەوام لە پێشکەوتنە، لە ئێستادا لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە ئامانجەکانی تیرۆر لەناو دەبات.
لە ئەیلوولی مانگی رابردوودا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە لە ناوەوەی تورکیا 986 تیرۆریست و لە دەرەوەی تورکیا 867 تیرۆریستی کوشتووە.
فەرماندەیی گشتی جەندرمەش لەم ساڵدا لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە 55 تیرۆریستی کوشتووە.