Rewa Mahmut Hasan
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
له ئه‌نجامی هێرشی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا، هه‌شت تیرۆریستی داعش كوژران.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه پێكهاتبوون له ئۆتۆمبێلێك كه مووشه‌كی له‌سه‌ر جێگیر كرابوو، له‌گه‌ڵ سه‌كۆی هه‌ڵدانی كاتیۆشا و هاوه‌ن كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی تورکیا له ئاماده‌باشیدا بوون.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، له هێرشی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیادا لانیكه‌م هه‌شت تیرۆریستی داعش كوژراون و چه‌ند ئامانجێكیش له‌ناو براون.