Sangar Hamad Azeez
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەکانی سینات -هەفتانین و مەتینا ئەنجام دا.
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند " لە کاتژمێر١٢:٢١ بۆ ١٢:٥٣ خولەکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەکانی سینات -هەفتانین و مەتینا ئەنجام دا".
راگەیەنرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج ئامانجی پەکەکە پێکێنراوە.
لە ئێستاشدا هێزەکانی ئەمنی لێکۆلینەوە دەکەن بۆ زانینی ئەو زیانانەی کە بەر پەکەکە کەوتووە.