Mazın Asad
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "بەکارھێنانی ھەموو جۆرە چەک و تەقەمەنییەک لە لایەن ئەندامێکی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک فێدراسیۆنی رووسیا بۆ سەر گەلی سووریا ھەروەک ھێرشەکانی رژیم بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، بە ناوی مرۆڤایەتییەوە دۆخێک نییە مایەی قبووڵکردن بێت".
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشەکانی رژێم و رووسیا بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و دۆسیەی سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە رۆژ لە دوارۆژ زیاتر دەبێت.
لە راگەیەندراوەکە روونیش کراوەتەوە کە دەرکەوتنی بەکارھێنانی بۆمبی فسفۆرلە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە باکووری حەلەب نیگەرانییەکی زۆری دروست کردووە و ھەروەھا ھاتووە "ھاوکات نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ستیفان دی میستورا-ش بە تایبەتی ئاماژە بە بۆردومانکردنی ناوچە گەمارۆدراوەکان دەکات پێش گەیشتنی ھاوکاریی مرۆیی و جەخت لەسەر نەڕەخسانی کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەری سیاسی دەکات بەھۆی کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل. بەکارھێنانی ھەموو جۆرە چەک و تەقەمەنییەک لە لایەن ئەندامێکی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک فێدراسیۆنی رووسیا بۆ سەر گەلی سووریا ھەروەک ھێرشەکانی رژیم بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی، بە ناوی مرۆڤایەتییەوە دۆخێک نییە مایەی قبووڵکردن بێت. ھیواخوازین فێدراسیۆنی رووسیا دەستبەجێ لە ھەڵەکانی دەگەڕێتەوە و ھێرشەکانی بۆ سەر گەلی سووریا دەوەستێنێت و ھەوڵ بۆ تێپەڕبوونی راگوزەری سیاسی لە سووریا لە ژێر بنەمای ئیرادەی گەل دەدات".