Mazın Asad
23 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، بیناڵی یڵدرم گوتی: "نە باشوور و نە باکوور، نە رۆژئاوا و نە رۆژھەڵاتی تورکیا داوای جیابوونەوە ناکات و نایانەوێت لەگەڵ یەکتردا پەیوەندییان خراپ بێت. ھەموو لەم نیشتمانە جوانە و ئەم وڵاتە جوانەدا پێکەوە وەک برا لە ژێر ئاڵای تورکیا دەیانەوێت بە ئاسوودەیی بژین. وێنەکەی ئاگری ئەمەی نیشان دا".
یڵدرم لە بەربانگی ئێوارە لە ئۆتێلێک لەگەڵ پەرلەمانتارانی قۆناغی ٢٢،٢٣ و ٢٤ەمینی پارتەکەی کۆبوویەوە و لە گوتارێکیدا رایگەیاند: "٣ی تشرینی دووەم وەچەرخانێکی گرنگ لە تورکیا ھاتە ئاراوە و دامەزرێنەر و سەرکردەی ئاکپارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان چووە بەردەم گەل و بزووتنەوەی ئاکپارتی دەست پێکرد".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سڵاو و رێزی ئاراستەی ئەردۆغان کرد و راشیگەیاند دوێنێ لەگەڵ ھەزاران ھاووڵاتی لە شاری ئاگری لە سفرەی بەربانگ بەیەکگەیشتن.
یڵدرم گوتیشی: "نە باشوور و نە باکوور، نە رۆژئاوا و نە رۆژھەڵاتی تورکیا داوای جیابوونەوە ناکات و نایانەوێت لەگەڵ یەکتردا پەیوەندییان خراپ بێت. ھەموو لەم نیشتمانە جوانە و ئەم وڵاتە جوانەدا پێکەوە وەک برا لە ژێر ئاڵای تورکیا دەیانەوێت بە ئاسوودەیی بژین. وێنەکەی ئاگری ئەمەی نیشان دا".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە ئیتر ھیچ شتێک وەک جاران نەماوە و بە سەرکەوتوویی بەسەر سیستەمی پاشماوەکان رزگار بوون و مەودای نێوان دەوڵەت و گەلیان ھەڵگرتووە و ھاووڵاتیان لە نزیکەوە ھەست بە دەوڵەت دەکەن و تواناکانی دەوڵەت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بە گشت ھاووڵاتیان پێشکەش دەکرێت و راشیگەیاند جیاوازییان لە نێوان ناوچەکان نەھێشتووە و کۆتاییان بە جیاکاری نەتەوەیی داوە.
یڵدرم روونیشی کردەوە کە لە قۆناغی ٢٢ھەمینی پەرلەمانتاراندا پێکھاتەی دەزگای ئاسایشی میللی گۆڕاوە کە وەک پاشماوەی سەربازیی ھەڵسەنگاندنی لەبارەیەوە دەکرا و راشیگەیاند بە دەرکردنی یاساکانەوە بەگوێرەی پاکێجی گونجاندن لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا توانی کۆتایی بە بیانووکان بھێنێت.
سەرۆکوەزیرانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە قۆناغی ٢٤ھەمینی پەرلەمانتاراندا قۆناغی چارەسەریی دەستی پێکرد و تۆمارکردنی سکاڵای تاکی لە دادگای دەستووری چووە بواری جێبەجێکردن و راشیگەیاند ھەر لەو قۆناغەدا سیستمی خوێندنیان بۆ ٤+٤+٤ گۆڕی.
یڵدرم ھەروەھا باسی کردنەوەی پەخشی تەرەتە کوردی و لادانی بەربەستەکان لەبەردەم زمانی کوردی کرد و راشیگەیاند دەرفەتی ھاوکاریی تەندروستی بە خۆڕایی بۆ منداڵانی خوار ١٨ ساڵمان رەخساند و بیمەی تەندروستی گشتییان خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ھاوکات جەختی لەسەر رەخساندنی مافی حیجاب لە خوێندندا و ھەڵگرتنی فشار لە سەر جلوبەرگ لەسەر کارمەندانی حکوومی کردەوە.