Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
كییڤ - AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا پێترۆ پۆرۆشێنكۆ رایگه‌یاند، رێككه‌وتنێكیان بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری Bayraktar TB2 واژوو كردووه.
پۆرۆشێنكۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئهركۆغان له‌باره‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و نووسیویه‌تی، "وه‌ك له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان رێككه‌وتووین، گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی Bayraktar TB2ی توركی بۆ سوپای ئۆكراینا واژوو كراوه".
پۆرۆشێنكۆ راشیگه‌یاندووه كه تێڕوانینی ستراتیژیی ئۆكراینا، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ناتۆدا یه‌كده‌گرێته‌وه.