Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
ئورفا - AA
ئاسكی (غه‌زاله) كه پاش ئه‌وه‌ی خرايه ژێر پارێزيیهوه ژماره‌یان تا دێت زیاد ده‌كات، له ئێستادا چیاكانی ئورفایان رازاندووه‌ته‌وه.
ئاسكه‌كان كه له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یان رووی له كه‌می كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سرووشت پارێزی و پاركه میللییه‌كانه‌وه خرانه‌ژێر پارێزییه‌وه، ژماره‌یان رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سرووشت پارێزی و پاركه میللییه‌كان، به تایبه‌تی چاودێری ئاسكه‌كان ده‌كه‌ن و به‌خێویان ده‌كه‌ن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سرووشت پارێزی و پاركه میللییه‌كان، مه‌همه‌ت فه‌همی یوكسه‌ل، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ئه‌و ئاسكانهی به‌خێویان ده‌كه‌ین ساڵانه به‌شێكیان له سرووشتدا ئازاد ده‌كه‌ین، ژماره‌ی ئاسكه‌كان كه له سه‌ره‌تای ساڵدا 90 دانه بوو، ئێستا 120 ئاسكه".
یوكسه‌ل رایگه‌یاند كه له مانگی ئه‌یلوودا 50 بۆ 60 یان ده‌نێرنه‌وه نێو سرووشت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ساڵانی 1988 بۆ 1997 له گوندنشین و شوانهكانایان بیستووه كه ناوچه‌كه ئاسكی لێیه و دواتر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ پارێزگاری‌یان له نۆ ئاسك كردووه.
یوكسه‌ل رایگه‌یاند به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ئێستادا نزیكه‌ی 500 ئاسك له سرووشتی ناوچه‌ی ئورفا ده‌ژین.
یوكسه‌ل گوتیشی: "به‌تایبه‌تی له وەرزی زاووزێی ئاسكهكاندا كه نیسان، ئایار و حوزه‌یرانه، دووچاری كێشه‌ی زۆر ده‌بینه‌وه. بێچووه‌كانیان ده‌دزرێن و كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا تیمه‌كه‌مان کە ژمارەیان 20 كه‌سە، به‌درێژایی 24 كاتژمێر پارێزگاری له ئاسكه‌كان ده‌كه‌ین. ئیدی ئه‌مه له راوچییهتی ده‌رچووه و بووه‌ته تیرۆر. دزه‌كان ته‌قه‌مان لێده‌كه‌ن. سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئێمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵێ پاراستنی ئاسكه‌كان ده‌ده‌ین."
یوکسەل سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئاسکەکان بوونەتە دیمەنی جوانی ناوچەکە و وڵات و بوونی جۆرە ئاسکێکی جیهانی بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاکەرەوە بۆ ئورفا.
یوکسەڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەهۆی جوانی و دڵڕفێنیانەوە ناوی ئاسک لە گۆرانی و هۆنراوەکاندا هاتووە ئافرەت لە جوانیدا بەو چوێنراوە. ئاماژەی بەوەشدا کە ئەرکی سەرشانی هەموو کەسێکە ئەو سامانە کولتوورییە وەک میراتێک بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزێت.
یوکسەل باسی لەوە کرد کە کەسانێک هەن ئەو ئاسکانەی لە ناو سرووشتدا دەژین، دەدزن و بازرگانیان پێوە دەکەن، گوتی: "دەزانین کە دوو ئاسک بە ٤-٥ هەزار لیرە دەفرۆشن، بەڵام دوای ئاشکرابوونی ئەو کەسانە بە بڕی ١٠ هەزار لیرە سزا دەدرێن. ئەگەر ئەوان ئاسکیان خۆش بوێت، ناچن بیاندزن و بیانفرۆشن".