reva haci
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس -AA
وه‌زیری به‌رگری ڤێنزوێلا ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز، رایگه‌یاند كه سوپا پاڵپشتی له سه‌رۆك نیكۆڵاس مادورۆ ده‌كات.
لۆپێز له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یدا كۆبوویه‌وه‌و له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه له وڵاته‌كه‌یاندا به پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی ئه‌نجام دانی كوده‌تایه‌ك دارێژراوه.
لۆپێز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپای ڤێنیزوێلا پاڵپشتی له سه‌رۆك مادۆرۆ ده‌كات و گوتی، ''هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای ڤێنیزوێلا نه سه‌رۆكێكی قبوڵه كه به ناشه‌رعی راگه‌یه‌ندراوه، نه ده‌چێته ژێر فه‌رمانی هێزێكی بیانی و حكوومه‌تێكه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه هه‌ڵنه‌بژێردراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه''.