Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
مێلبۆرن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستڕاڵیا، ماریز پاین رایگه‌یاند كه تاوەكو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ڤێنیزوێلا، دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئه‌و وڵاته، خوان گوایدۆ-دا ده‌نێن وه‌ك سه‌رۆكی كاتی و پشتگیری ده‌كه‌ن.
پاین له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ڤێنیزوێلاوە داوای كرد چی زووه ڤێنیزوێلا بچێته دۆخێكی راگوزه‌ری دیموكراسییانه و گوتی: "ئوستڕاڵیا تاكو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ڤێنیزوێلا به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته گونجاوه، دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئه‌و وڵاته، خوان گوایدۆ-دا ده‌نێت وه‌ك سه‌رۆكی كاتی و پشتگیری ده‌كات".
پاین كه له میانی گه‌شتێكی دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی گوتی: "ئێستا هانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دیموكراسی، رێزگرتن له سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له ڤێنیزوێلا و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگاچاره‌ی ئاشتیانه".