Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
کاراکاس - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی وڵات راگەیاندووە، سەرلەنوێ داوای لە ئۆپۆزسیۆن کرد رۆژانی چوارشەممە و شەممە بڕژێنەوە سەر شەقامەکان.
خوان گوایدۆ کە دان بە شەرعییەتی سەرۆکی وڵات، نیکۆلاس مادورۆدا نانێت و پشتیوانیی زۆرێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و خۆرئاوا، لەسەروو هەمووشیانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەدەستهێناوە لە رێگەی پەیامێکەوە کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم هەفتەیەیان بڵاوکردەوە.
گوایدۆ داوای لە لایەنگرانی لە کاراکاس کردووە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تا کاتژمێر ١٤:٠٠ی رۆژی چوارشەممە بڕژێنە سەر شەقامەکان و جەختی لەوەکردووەتەوە لە رێگەی ئەم چالاکییەوە داوا لە سەربازانی سوپا دەکەن "پشتیوانیی لە گەل بکەن و رێگە بە هاتنە ناوەوەی هاوکاریی مرۆیی بۆ وڵات بدەن".
ئەمە جگە لەوەی گوایدۆ "هۆشداریی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپای سەبارەت بە راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەخت" وەبیری مادورۆ هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە بە مەبەستی پشتیوانییکردن لەوە، رۆژی شەممە بۆ جاری دووەم لەسەرانسەری وڵات‌دا دەڕژێنە سەر شەقامەکان.
گوایدۆ داوای كرد، له‌ته‌واوی جیهانه‌وه به‌شداری بكرێت له‌و چالاكییه گه‌ورانه‌ی كه له لایه‌ن ڤێنیزوێلاییهكانهوه ئه‌نجامده‌درێت.
گوایدۆ رووی قسه‌كانی كرده كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێل باچێلێت و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌ردانی ڤێنیزوێلا بكات و ببینێت چی روویداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی له كاراكاسی پایته‌خت یاسای لێبوردنیان به‌سه‌ر سه‌ربازاندا دابه‌شكرد كه بۆ كۆتاییهێنان به پشتگیریكردنی مادورۆ ئاماده‌یان كردووه.
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن له شێوه‌ی گرووپی بچووك بچو‌وكدا سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی شاره‌كه‌یان كرد و ده‌قی یاساكه‌یان به‌سه‌ر سه‌ربازاندا دابه‌شكرد. له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌نگیانداوه‌ته‌وه ده‌بینرێت، ژمارەیەک له سه‌ربازه‌كان نووسراوه‌كه‌یان قبوڵكردووه و هه‌ندێكیشیان سووتاندوویانه.