ئەمریکا سزای خستەسەر کۆمپانیای حکوومیی نەوتی ڤێنیزوێلا
- ئیدارەی ئەمریکا دان بە شەرعییەتی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆدا نانێت، گرنگترین هەنگاوی ئابووری تا ئێستا، هاویشت و سزای خستەسەر کۆمپانیای حکوومیی نەوتی ڤێنیزوێلا (پێترۆلیۆس دی ڤێنیزوێلا PDVSA).
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئیدارەی ئەمریکا دان بە شەرعییەتی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆدا نانێت، گرنگترین هەنگاوی ئابووری تا ئێستا، هاویشت و سزای خستەسەر کۆمپانیای حکوومیی نەوتی ڤێنیزوێلا (پێترۆلیۆس دی ڤێنیزوێلا PDVSA).
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کۆشکی سپی سازکرا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە کۆشکی سپی، جۆن بۆڵتن و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ستیڤن منوچین بڕیاری سزادانی کۆمپانیاکەیان ئاشکراکرد.
جۆن بۆڵتن جەختی لەوەکردەوە کە نیکۆلاس مادورۆ شەرعییەتی نەماوە و ئەوان خوان گوایدۆ وەک "سەرۆکی کاتیی وڵات" پەسەند دەکەن و رایگەیاند:
"ئەم هەنگاوەی ئەمڕۆمان گرنتیی ئەوە دەکات کە چیتر مادورۆ و لایەنگرانی ناتوانن کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی گەلی ڤێنیزوێلا بکەن"، هەروەها باسی لەوەشکرد ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەکانی نێو سوپا لەمەودوا لایەنگری خوان گوایدۆ دەکەن و پێویستە سوپای ڤێنیزوێلا پشتیوانیی لە گوایدۆ بکات سەبارەت بە قۆناغی راگوزەری ئاشتییانە لەو وڵاتە.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە ئایا هەڵسەنگاندنیان بۆ بژاردە سەربازییەکان بۆسەر ڤێنیزوێلا کردووە یان نا، بۆڵتن رایگەیاند "سەبارەت بە ڤێنیزوێلا سەرجەم بژاردەکان لە تاوتوێکردندان".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی لە کۆشکی سپی تیشکی خستەسەر ئەوەش تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ وڵات گوایدۆیان وەک "سەرکردەی شەرعیی ڤێنیزوێلا" پەسەندکردووە و بانگەوازی لە وڵاتانی دیکەش کرد هەمان کار ئەنجام بدەن.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دانیان به شه‌رعیه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ نه‌ناوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا PDVSAیان خستووه‌ته لیستی سزاكانه‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌یش ئه‌و كامپانیایه‌وه و هه‌موو ئه‌و سامانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه خراوه‌ته لیستی سزاوه.
ستیڤن منوچین به‌پێویستی زانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه كاریان كردووه پابه‌ندی سزاكان بن.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا سه‌پێندراوه كه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یه، گوشاری سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ زۆر زیاد ده‌كات.
- سه‌روه‌تێك به‌بڕی حه‌وت ملیار دۆلار سڕكرا
ستیڤن منوچین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سامانی ڤێنیزوێلا له ئه‌مریكا كه حه‌وت ملیار دۆلاره سڕده‌كرێت و ئه‌و سامانه‌ش ده‌خرێته ژێر كۆنترۆڵی رابه‌ری ئۆپۆزسیۆن گوایدۆ.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌مریكا پاره‌ی نه‌وت نادات به حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ و موخاته‌بیان له‌و باره‌یه‌وه گوایدۆ-یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن