Betül Yürük,reva haci
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
ئەمریکا داوا دەکات لەسەر قەیرانی ڤێنیزوێلا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تویتەریان راگەیەندراوێکیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا بانگەواز کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی شەممە سەعات 9:00 بەپێی کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
چاوەڕێ دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ بەشداری بکات لە کۆبوونەوەکەدا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤێنیزوێلا و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، خوان گوایدۆ رایگەیاندبوو کە حکوومەتەکەی مادورۆ ناناسێت و خۆی بە سەرۆکی کاتی راگەیاندبوو.
چەند رۆژێک لەمەوبەر گرووپێکی سەربازی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵک کرد کە راپەڕن".
دوای رووداوەکەی ناوچەی کۆتیزای شارەکەش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و، ٢٧ سەربازی یاخی خۆیان رادەست کردبوو.
هەریەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەرازیل، شیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوادیۆدا وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆندا خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤێنیزوێلا ناساندبوو.