Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Levent Tok
14 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2019
ئیدلب - AA
هێزه‌كانی رژێمی سووریا كه رووسیا گرنتیكاریانه، به‌رده‌وامن له هێرشی ئاسمانی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بێ گوێدانه رێككه‌وتنی ئه‌ستانه و له‌ئێستادا 5.4 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی خان شه‌یخونی سه‌ربه ئیدلب دوورن كه پێشتر چه‌كی كیمیاییان له‌دژی ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌كارهێنابوو.
هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌مینیی هێزه‌كانی سه‌ربه ئه‌سه‌د له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه.
له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانی رژێمدا بۆ كۆنترۆڵكردنی نشینگه‌كانی سه‌ربه ئیدلب، ناحیه‌ی حهبیتی سنووری حه‌ما و به‌رزایی سوقهیقیان كۆنترۆڵكرد و هه‌روه‌ها به‌رزایی تهلتهری-یان له گوندی كه‌فر عه‌ین كۆنترۆڵكرد كه خاڵێكی ستراتیژییه.
له‌ئێستادا هێزه‌كانی رژێم له رۆژئاواوه 5.4 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی خان شهیخوونهوه دوورن و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه 11 كیلۆمه‌تر لێی دوورن.