Ayşe Doğru,Rewa Mahmood Hasan
14 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2019
نیودەلهی - AA
سەرکۆماری پاکستان عارف عەلوی رەخنەی توندی لە بڕیاری گۆڕینی ئیدارەی تایبەتی جامو کشمیر گرت لەلایەن هیندستانەوە و گوتی، "موسڵمانان جەنگیان ناوێت بەڵام ئەگەر زۆرمان لێبکرێت له هیچ شتێك سل ناكهینهوه".
عەلوی لەمەراسیمی رۆژی سەربەخۆیی پاکستاندا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری هیندستان بۆ گۆڕینی پێکهاتەی جاموکشمیر دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و جەختی کردەوە کە پاکستان، کشمیر بەتەنیا جێناهێڵێت.
عەلوی گوتی، "موسڵمانان جەنگ ناخوازن بەڵام ئەگەر زۆرمان لێکرا ئەوا پاشگەزنابینەوە".
لەلایەکی ترەوە سەرۆکوەزیرانی پاکستان عیمران خان سەردانی "کشمیری ئازاد" بەشە پاکستانییەکەی کشمیری کرد و پەیامی پشتگیری بۆ خەڵکی کشمیر دووپات کردەوە.
خان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆییەوە بڕیارەکەی حکوومەتی نیودەلهی ئیدانە کرد.
چاوەرێ دەکرێت خان لە موزافەرئاباد-ی پایتەختی کشمیری ئازاد لە پەرلەمان گوتارێک پێشکەش بکات.