جيهان

هۆشداری ئێران بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا: "هەنگاوی سێهەم دەنێین"

سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی رایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی دووهەمین ماوەی مۆڵەتی ٦٠ رۆژیی کە دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هەنگاوی سێهەم دەنێن.

Muhammet Kurşun, Rewa Mahmood Hasan  | 14.08.2019 - نوێکردنەوە : 15.08.2019
هۆشداری ئێران بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا: "هەنگاوی سێهەم دەنێین"

Tahran

تاران - AA

سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی رایگەیاند کە دوای کۆتایی هاتنی دووهەمین ماوەی مۆڵەتی ٦٠ رۆژیی کە دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هەنگاوی سێهەم دەنێن.

سەرکۆماری ئێران رۆحانی لە کۆبوونەوەی کابینەکەیدا لە تاران گوتەیەکی پێشکەش کرد و لەبارەی ئەو مۆڵەتە ٦٠ رۆژیەی لە ٧ی تەمووزدا دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ جاری دووهەم بەمەبەستی بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران، قسەی کرد.

رۆحانی ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدارەوە بە بابەتی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و گوتی، "ئێران بەقۆناغی جیاجیا ماددەکانی رێککەوتنەکە کەم دەکاتەوە. دوای ئەو مۆڵەتە ٦٠ رۆژییە هەنگاوی سێهەممان دەبێت. دوای ئەمە مۆڵەتی ٦٠ رۆژیی تر دەدەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی هاوسەنگ، راست و لۆجیکی".

جیا لەوە سەرکۆماری ئێران ئاشکرای کرد ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی ئەمریکا بەنیازە لە کەنداوی بەسرە پێکیبهێنێت، خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات.

رۆحانی لەبارەی ئەگەری بەشداری کردنی ئیسرائیل لەو هاوپەیمانێتیەدا گوتی، "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل بەشدار دەبێت لە ئاسایشی کەنداوی بەسڕەدا بەتاڵن. ئیسرائیلییەکان ئەگەر بیانتوانیایە، لەپێشدا ئاسایشی ئەو شوێنەی خۆیانی لێن دەیانپاراست".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın