Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان پاکستان-هیندستان، رایگەیاند "نیگەرانین لە گرژییەکان، داوا لە لایەنەکان دەکەین پەنابەرنە بەر میانڕەویی و عاقڵمەندیی".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە هەڵکشانی ئاستی گرژییەکان لە نێوان هیندستان و پاکستان، روونکردنەوەی دایە رۆژنامەوانان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد دوای ئەوەی ئاستی گرژییەکان لە کشمیر بەرزبووەتەوە، ئاڵۆزیی نێوان پاکستان و هیندستان زیادیکردووە و جەختی لەوەکردەوە کە وەزیری دەرەوەی پاکستان، شا مەحمود قورەیشی زانیاریی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان پێداوە.
ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە دوێنێ لە شاری جددە باشووری رۆژئاوای سعوودیە کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندییەکانی کشمیر کە سەربە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییە، سازکراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به گرژییەکانی نێوان پاکستان-هیندستان، رایگه‌یاند "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه نیگەرانین لە گرژییەکان و ده‌مانه‌وێت داوا لە لایەنەکان بکەین پەنابەرنە بەر میانڕەویی و عاقڵمەندیی و پێویسته خۆ به‌دوور بگیرێت له گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێشه‌ی كشمیر هۆكاری ئه‌و گرژییه‌یه كه جیاوازییه‌كه ساڵانێكه چاره‌سه‌ركردنی سڕكراوه و ناو به‌ناو ده‌بێته هۆی دروستبوونی بارگرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا و گوتی:
"پێویسته كێشه‌ی كشمیر هه‌رچی زووه له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كێشه‌یه نه‌هێڵدرێت كه هه‌میشه ده‌بێته هۆی گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. ئه‌وه‌یش بۆ گه‌لی كشمیر زۆر گرنگه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگه‌یاند "وەک تورکیا هەمیشە ئارەزوومەندی ئەوەین رۆڵمان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان" و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دا.