Fahrettin İbrahim
09 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی دەنگۆی دواخستنی رادەستکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400ەوە گوتی: "لەلایەن ئێمەوە بۆ دواخستنی رادەستکردنی بە تورکیا هیچ لێدوانێک نەبووە".
چاوشئۆغڵو دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی گرووپی کاری ریفۆرم کە بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی میدیاکارانی دایەوە.
چاوشئۆغڵو سەرەتای لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی رادەستکردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400 بە تورکیا دەکەن، گوتی: "لەلایەن ئێمەوە بۆ دواخستنی رادەستکردنی بە تورکیا هیچ لێدوانێک نەبووە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ناکۆکی نێوان وڵاتەکەی و هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەسەر سیستەمی S-400 گوتی: "لەبارەی S-400ەوە هەندێک لێدوانی ئەمریکییەکان هەبوو. واتە لەبارەی ئەو زیانانەی کە S-400 بە سیستەمەکانی ناتۆ لەوانەش فڕۆکەی F-35ی دەگەیەنێ. ئێمە لە کۆتاییدا رامانگەیاند کە لەو بارەیەوە دەبێ پسپۆڕان بڕیاری خۆیان بدەن. ئێستا داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشمان لە هەموو لایەنەکان کردووە. تەنانەت زۆر بە روون و ئاشکرایی رامانگەیاندووە کە ناتۆ با سەرپەرەشتی ئەو لێژنەیە بکات. تورکیا لەم بارەیە زۆر بە ئاشکرا و بە متمانە بە خۆی هەنگاو دەنێت. لەم بارەیەوە ئەوەی پێویست بێ دەیکەین و ئەگەر نیگەرانییەک هەبێ ئەوە چارەسەری دەکەین".
چاوشئۆغلو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند کە رۆژی شەممە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات.