Abdullah Shukur
12 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ ھاوتا سعوودییەکەی عادل ئەلجوبەیری کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە پێش پێشوازی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شای سعوودییە سەلمان بن عەبدولعەزیز لە ھۆڵی شەرەف لە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغا بەرێوەچوو.
سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی رایانگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەی چاوشئۆغڵو لەگەڵ ئەلجوبەیر تاوتوێی بابەتەکانی پەیوەندی ھەردوو وڵات، سووریا و پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
راشگەیەنرا کە کۆبوونەوەکە نیو سەعاتی خایاندووە و تاوتوێی ئامادەکارییەکانی لوتکەی دەستەی ھەماھەنکی ئیسلام کە لە ١٤-١٥ی نیسان بە سەرپەرشتی تورکیا ئەنجام دەدرێت کراوە.
ئەمڕۆ شای سعوودییە سەلمان بن عەبدولعەزیز بەمەبەستی بەشداری لە لوتکەی دەستەی ھەماھەنگی ئیسلام بەسەرپەرشتی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسانبۆغا لە شاری ئەنقەرە و لە لایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا.