Meltem Bulur
10 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند کە "ته‌واوی چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌لجیكا سه‌باره‌ت به شەڕخوازانی تیرۆریستی بیانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ به‌لجیكا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له هه‌موو بابه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌واڵگری، گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هاویشتنی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته. ده‌مانه‌وێت هه‌مان هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه و DHKP-C ببینین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی وه‌زیرانی توركیا-به‌لجیكا، كه له هۆتیل هیڵتۆن به‌ڕێوه چوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێکخست و رایگه‌یاند: "ته‌واوی چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌لجیكا سه‌باره‌ت به شەڕخوازانی تیرۆریستی بیانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ به‌لجیكادا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه له هه‌موو بابه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌واڵگری، گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵنانی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته. ده‌مانه‌وێت هه‌مان هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه و DHKP-C ببینین. له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵیهكانماندا هه‌وڵمان دا باس له‌وه بكه‌ین كه په‌كه‌كه و DHKP-C چۆن به‌یه‌كه‌وه بوون، هەروەها دوایین چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه لە توركیا، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه-په‌یه‌ده-یه‌په‌گه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه هاوشان له‌گه‌ڵ به‌لجیكا كه وڵاتێكه له نێو زۆرێك هاوپه‌یمانیدایه وه‌ك له سووریا و عێراق و مه‌شق و راهێنانیان به‌هێزه‌كانی دژی داعش لە عێراق كردووه؛ توركیاش له‌و باره‌یه‌وه هاوكاری پێویستی پێشكه‌ش كردووه و گوتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه گرنگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاركردن بۆ سه‌قامگیری عێراق و سووریا. هەروه‌ها ده‌زانین كه باشترین رێگەچاره، چاره‌سه‌ری سیاسییه"
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ته‌نانه‌ت له كاتی راوه‌ستانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان لە سووریا پێشێلكاری كراوه.
ناوبراو لە کۆتاییدا رایگه‌یاند: "ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌نمان ده‌وێت. یارمه‌تیی مرۆیی له‌كاتی خۆیدا بگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌خوازین ئه‌و دانوستانانه‌ی پێشبینی ده‌كرا ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ بكه‌ن، دانوستانی واتادار بن. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بڕه‌خسێت، پێویسته هه‌رچی زووه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان رابگیرێن".