Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتاڵیا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت. پێویسته كێشه‌كه له‌چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ریی خاك و سه‌روه‌ریی سنووری ئازه‌ربایجاندا چاره‌سه‌ربكرێت. له‌ئێستادا ئه‌رمینیا حه‌وت ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی داگیركردووه كه به رایۆن ناوی ده‌به‌ین. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هیچ كه‌س له‌وباره‌وه ده‌نگی ده‌رنایه‌ت".
ناوبراو به‌مجۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا، "کۆبوونەوەی سێ قۆڵی مینسك به‌كه‌ڵكی چی دێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووسیا، ئه‌مریكا و فەڕه‌نسا بیانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن، به هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌رده‌بێت. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه شهڕدهبێت. ئێمه هه‌رگیز لایه‌نگری پێكدادان نین. ده‌مانه‌وێت به رێگای ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت. بێگومان هه‌میشه لایه‌نگری ئازه‌ربایجانی برامانین. هه‌ركاتێك و له‌هه‌رشوێنێك پێویستیان به ئێمه‌بێت، ئێمه لایهنگریانین".