Sangar Hamad Azeez
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2016
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا- ئەورووپا، دەست کرا بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی یۆنان.
لە کاتەکانی بەرەبەیاندا، لە کەمپی مۆریا لە دوورگەی میدیللی، بە یاوەری پاسەوانانی سنوورپارێزی سەر بە بریکاری یەکێتیی ئەورووپا "فڕۆنتێکس" ، ١٣١ پەنابەر بە دوو بەلەم بەرەو شارۆچکەی دیکیلی سەر بە پارێزگای ئیزمیر دیپۆرت کرانەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کاربەدەستانی فڕۆنتێکس رایانگەیاند: "پەنابەرەکان کە زۆربەیان خەڵکی پاکستان بوون بە پێنج پاس گەیەندرانە بەندەر و لەوێشەوە بەرەو شارۆچکەی دیکیلی سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە رێگەی دوو بەلەمەوە دیپۆرت کرانەوە".