Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌نراوه، بینای کونسوڵگه‌ریی توركیا له مووسڵ كه له حوزه‌یرانی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه داگیر كراوه و به‌رپرسانی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێدا ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی توركیا سه‌عات 3ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و خاپوور كراوه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه توركیا له هه‌موو قۆناغه‌كانی ئاماده‌كاریی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا راوێژی پێ كراوه و ره‌زامه‌ندی لێ وه‌رگیراوه و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا.
چه‌كدارانی داعش كه مانگی حوزه‌یرانی 2014 مووسڵ‌یان كۆنترۆڵ كرد، له کونسوڵگه‌ری توركیا به سهرکونسوڵهوه 49 كارمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و نزیكه‌ی سێ مانگ دواتر و له 20ی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵدا رزگار كران و گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ توركیا.