Mohammed Baqi Hussein
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
سه‌ركۆماری توركیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی گه‌شته‌كه‌یه‌وه دا.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له لوتكه‌ی ئاسایشی ئه‌تۆمیدا له‌گه‌ڵ 53 وڵات و چوار دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆبۆته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی لوتكه‌كه‌دا به پێداگرییه‌وه له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی ئاسایشی ئه‌تۆمی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست دژی تیرۆری ئه‌تۆمی وه‌ستاینه‌وه. ئیراده‌ی سیاسیمان دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده ئه‌تۆمییه‌كان له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزمی ئه‌تۆمی".
ناوبراو باسی له ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی خۆی كرد له لوتكه‌كه‌دا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌پێداگرییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستام كه پێویسته جیهانێك بنیات بنێین پاككرابێتهوه له چه‌كی ئه‌تۆمی. هه‌روه‌ها جه‌ختم كرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی راستگۆیانه و كاریگه‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی به‌م دواییه كه شاره‌كانی وه‌ك ئیستانبوڵ ، ئه‌نقه‌ره، برۆكسل، پاریس و لاهۆری كرده ئامانج ئه‌نجامبدرێت".
- "نوێنه‌ر و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه، یه‌په‌گه، پێكهاته‌ی هاوته‌ریب و سوپای نهێنیی رزگاریی ئه‌رمینیا پێكه‌وه بوون"
ئه‌ردۆغان باسی له كۆنفرانسه‌كه‌ی په‌یمانگای برۆكینگیش كرد.
ئەردۆغان گوتی: "لە پەیمانگای بروکینگس کۆنفراسێکم لەبارەی گەرمبوونی جیھانی و ئامانجەکانی تورکیا لە 2023 ھەبوو. ئەوەی کە پێش ئەو کۆنفرانسە دیتم بەراستی زۆر مانادار بوو. ئێمە بە بێ ھۆکار لە وڵاتەکەمان باس لە ھەندێک شت ناکەین. ئەوەی کە من دیتم نوێنەرانی پەکەکە، یەپەگە، سوپای نهێنیی رزگاریی ئه‌رمینیا و ھەروەھا پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب ھەموویان پێکەوە دەست لەناو دەست بوون. ئەمە بەڵگەیەکی ئاشکرایە. بۆیەش بانگھێشتی ئەو برایە دڵپاکانە دەکەم کە لە نێو ئەو پێکھاتەیەن. ببینن کە ئێوە لەگەڵ کێن".
- "ئه‌مانه بۆ شه‌هیدانمان ناگرین"
ئه‌ردۆغان گوتی: "پێیوسته بزانین كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی هاوته‌ریب ده‌ست لهناودهستن و ئه‌مانه به‌داخه‌وه بۆ شه‌هیدی وڵاته‌كه‌مان له سه‌رباز پۆلیسه‌كان ناگرین".
- "ئه‌و رووداوه‌ی له ماریلاند به‌سه‌رم هات زۆر واتاداربوو"
ئەردۆغان گوتی: "ئەو رووداوەی لە ماریلاند بینیم زۆر واتاداربوو. رۆژنامەنووسێکی ئازەری ھاتە لام و پرسیاری ئەوەی لێ کردم کە ئایا من لەبارەی کوژرانی ١٢ ئازەری لە شەڕ و پێکدادانی دوێنێی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا چی بیر دەکەمەوە، ھاوکات لە کاتی وەڵامەکەی من رۆژنامەنووسەکە فرمێسک لە چاوانی ھاتەخوارەوە. ئەویش رۆژنامەنووسە و ئەوانەی ئێمەش ھەروەھا. من رۆژنامەنووسانی ئێرە بەدەر لەمە دەزانم. بەڵام بزانن رۆژنامەنووسی جنێودان نییە بە سەرکۆمار. ھاوکات جنێودان نییە بە خێزانی سەرکۆماری وڵاتەکەت".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌نگۆكانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نانه‌ی ئازه‌ربایجانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌ردۆغان گوتی: "بێگومان كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م بیست په‌یوه‌ندیم به ئیلهام ئهلیهڤی برامه‌وه كرد، ئه‌و له‌ڕێگادابوو بۆ فڕۆكه‌خانه كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان. سه‌ره‌خۆشیم ئاراسته‌كردن و ئه‌وكاته پێكدادانه‌كان درێژه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێم گه‌یشت، ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌رمینیا لای خۆیانه‌وه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و شه‌ڕ رابگرن، ئه‌وانیش ئاماده‌ن بۆ ئاگربه‌ست. ئه‌مه راستیی بابه‌ته‌كه‌یه".